منداڵێكی 12 ساڵان به چه‌كەوە هه‌وڵی دزینی ئۆتۆمبێلێك ده‌دات
له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا و به ڕۆژی ڕووناك و به‌هێزی چه‌ك، منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ هه‌وڵی دا ئۆتۆمبێلێك له ئافره‌تێك بدزێت.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵی ده‌ستگیر كرد كه به هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك هه‌وڵی دزینی ئۆتۆمبێلێكی دابوو.
ئافره‌ته‌كه له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا ده‌ڵێت: نزیكی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌م له گه‌راجی چێشتخانه‌یه‌ك ڕاگرت بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بخۆم، له‌ناكاو منداڵێكی بچووك هاته به‌رده‌مم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ لێكردم بۆ ئه‌وه‌ی سویجی ئۆتۆمبێله‌كه‌می پێ بده‌م، به‌ڵام من ڕه‌تم كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی شۆكی كردم ئه‌وه‌بوو كه بینیم منداڵه‌كه چه‌كی پێیه و هه‌ر به‌و چه‌كانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم بۆ ئه‌وه‌ی سویجی ئۆتۆمبێله‌كه‌می پێ بده‌م، به‌ڵام من هه‌ر ڕه‌تم كرده‌وه و دوای ئه‌وه هه‌وڵم دا بیگرم.
دواتر پۆلیسی واشینتۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای په‌یوه‌ندیكردنی ئافره‌ته‌كه، توانیان منداڵه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن كاتێك هه‌وڵی ده‌دا به ڕاكردن خۆی ون بكات و هه‌ڵبێت.