تەندروستی سلێمانی ھۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ھاوڵاتیانی سنووری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێدەکرێت سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان لەئیستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن 

 داوا لە ھاوڵاتیان  بەڕێزیش دەکەین لەئیستادا خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارھێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنھا ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابیندەکرێت و ئاوی بتڵکراوەکان کە لە ژێرچاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن بەکاربھێنن

ھاوکات بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی ھەموو جۆرە سەوزەو و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنەگشتیەکان  تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکەرھێنانی ماستاوی لەقتوونراو

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوا لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنمایە خۆپارێزیەکان بن و دڵنیان  دەکەینەوە  لەوەی ھەموو ئامادەکارییەکی تەواوی کردووە بۆ ھەر ئەگەرێک لەزیادبوونی حاڵەتەکان 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی 

ھەواڵی زیاتر