لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی رووسیا ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان ناسنامەی ئەو کەسانە پشتڕاست دەکەنەوە کە لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەدا لەگەڵ سەرۆکی گروپی ڤاگنەردا گیانیان لەدەستداوە و ناسنامەیان لەگەڵ ئەو ناوانەدا دەگونجێت کە لە لیستی فڕۆکەکاندا هەیە.
لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە دەڵێت ” تاقیکردنەوە بۆماوەییە گەردیلەییەکان” سەلماندوویەتی کە ناسنامەی ئەو 10 کەسەی کە تەرمەکانیان لە شوێنی پاشماوەکەدا دۆزراونەتەوە لەگەڵ لیستی سەرنشینان و ئەندامانی تیمەکەدا دەگونجێت، کە ناوی پریگۆژینی تێدابووە