قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، “بەگوێرەی ناوچەکان جیاوازی لە نرخدا دەبێت؛ بەپێی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا، پێشبینی دەکەین نرخی ئەمپێر لە 15 هەزار دینارەوە دەستپێبکات بۆ 21 هەزار دینار”.
هاوکات تاریق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تاوەکو کۆتایی مانگ و کۆکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای موەلیدە و وەرگرتنی نرخی گازوایل ناتوانن پێشبنینیی نرخی ئەمپێر بکەن.
لە دهۆکیش، لە سەرەتای ئابەوە تێكڕا رۆژانە 11 کاتژمێر کارەبای موەلیدە دراوەتە هاووڵاتیان، بەڵام جارێ نازانرێت نرخی ئەمپێر چەند دەبێت.
لە هەڵەبجەش، پێدانی کاتژمێرەکانی موەلیدە لە مانگی ئابدا جیاواز بووە؛ رۆژ هەبووە 12 بۆ 14 کاژێر کارەبای نیشتمانی نەبووە و موەلیدە کاری کردووە و ناتوانرێت تا کۆتایی مانگ نرخ بزانرێت