بەوێنە: ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا

ئەمڕۆ شەممە 26/8/2023، لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند: “كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای هەولێر – پیرمام، پیكابێك بەهۆی تیژڕۆییەوە لە شەقام دەرچوو و خۆی بە شوورای شەقامدا كێشا، پاشان وەرگەڕا، لە ئەنجامی ڕووداوەكەش، شۆفێرەكە بریندار بوو و گەیاندرایە نەخۆشخانە.”

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، زیانەكان خۆیان پێت دەڵێن كە خێرایی ئۆتۆمبێلەكە چەند بووە، لە كاتێكدا شوێنەكە هەورازیشە نەك نشێو، “بۆیە پێویستە شۆفێران بزانن تا چ ئاستێك قاچ بخەنە سەر پایدەری بەنزین، سەلامەتە.”

ھەواڵی زیاتر