مەسرور بارزانی پارە بۆ خولەکانی کوردستان تەرخان دەکات

‌بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان رایگەیاند: لەسەر داواکاری و نووسراوی ئێمە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی دا 588 ملیۆن و 670 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی نایاب، پلەیەک، پلەدوو، جام، فوتساڵ و دەرماڵەی ئەندامان و کارمەندان و کڕینی جلوبەرگ و کەلوپەلی وەرزشی تەرخان بکرێت، هەروەها 270 ملیۆن و 800 هەزار دیناریش بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و تێچووی کردنەوەی خولەکانی ناوبژیوانان خەرج بکرێت’.

ھەواڵی زیاتر