لە گەرمیان هه‌لی دامه‌زراندن راگه‌یاندرا

ئەمرۆ سێشەممە سایلۆی گەرمیان دامەزراندنی 10 پاسەوانی بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی 8ی 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئاگاداریەک بۆ كوڕان و كچانی شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالکراوان (جینۆساید)، لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کە ناویان تۆمار نەکراوە، بەمەبەستی دامەزراندنیان و ڕەخساندنی هەلی کار لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیمان.

ڕاشیگەیاند: ئێستا پێویستیمان بە (10) دە پاسەوان هەیە بەمەبەستی دامەزراندنیان بە شیوەی گرێبەست، لە سایلۆی گەرمیان ناو تۆمارکردن لە 22ی 8ی 2023وه‌ دەست پێدەکات تا 28ی 8ی 2023.

لەکۆتایشدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، کە ڕۆژی چوارشەممە 30ی 8ی 2023 تیروپشك بۆ ناوه‌كان ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر