وادەی ناردنی بودجە لەلایەن بەغداوە ئاشکراکرا

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: “پێشبینی دەکەین پێش 25/9 بەغدا شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێم بنێرێت”.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی راگەیاندوە: “لە 20ی مانگ بۆ 25ی مانگ بەغدا مووچە دابەش دەکات، بۆیە ئەگەر حکوومەتی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی بودجە بێ، دەبێت لەو ماوەیە مووچەی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.”

وتیشی، “بەپێی شایستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان، دەبێت لەوەی هەیە بودجەی هەرێم بنێردرێ، بودجە تەنیا مووچە نییە، هەموو شایستە داراییەکانە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو وردەکارییەکی بە لیژنەکانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق داوە، وتیشی: “لێژنەکانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هەرچییان ویستووە خراوەتە بەردەستیان، ئێستا هیچ تێبینییەک نەماوە، کە عێراق لەسەر هەرێمی کوردستانی هەبێت، بۆ ئەوەی بەربەست بێت مووچە و بودجە نەنێرێت، بۆیە پێویستە بەزووترین کات بەشە بودجە بنێرێت و پابەند بن بەوەی، کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوویانە.”

ھەواڵی زیاتر