لە ناو پارکێکی قەزای رانیە، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە و تا ئێستاش نازاندرێت کە خۆی خنکاندووە یان خنکێنراوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی رانیە رایگەیاند، کاتژمێر 7:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 2020/8/17 تەرمی گەنجێکی تەمەن (18) ساڵان کە دانیشتووی قەزای رانیەیە، بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە.
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە کە تەرمی گەنجەکە لە ناو پارکی دەروازەی رانیە لە ژێر یەکێک لە ئامێری یاریکردنەکانەوە دۆزراوەتەوە، دوای گەیاندنی لە بە پزیشکی دادوەری، وا دەرکەوتووە کە شوێنەواری پەت بە ملییەوە هەیە.