لاهور شێخ جەنگی، پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ” شەهیدکردنی هەڤاڵ نیاز خەسارەتێکی گەورەیە و پێویستە بەزووترین کات ئەو دەستە ڕەشە ئاشکرا بکرێت و ئەنجامدەرانی بە سزای یاسایی بگەیەندرێن”.
بە ناوى پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان
بەرێزان / خانهواده و کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردوو نیاز دەرگەڵەیی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدکردنی هەڤاڵ(نیاز دەرگەڵەیی) پێشمەرگە و فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانم بیست، کە لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردم.
بۆ ئەو کۆستە گەورەیە هاوبەشیى خەم و پەژارەتانم، پرسە و ماتەمینى قووڵیى خۆم ئاڕاستەى یەک بە یەکى خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
کاکە نیاز کەسایەتیەکی دیاری دەڤەری باڵەکایەتی و فەرماندەیەکی ئازا و بە ئەمەک و تێکۆشەرێکی دیاری نێو شۆڕش و نیشتیمانپەروەرێکی دڵسۆزبوو، لە قۆناغە جیاجیاکانی خەبات و تێکۆشاندا خۆی و بنەماڵە خەباتگێڕەکەی خزمەتێکی زۆریان بە گەل و نیشتیمانەکەیان کردووە. هەربۆیە شەهیدکردنی هەڤاڵ نیاز خەسارەتێکی گەورەیە و پێویستە بەزووترین کات ئەو دەستە ڕەشە ئاشکرا بکرێت و ئەنجامدەرانی بە سزای یاسایی بگەیەندرێن.
لە پەروەردگارى مەزن داواکارین گیانى کاکە نیاز بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی نەبڕاوەی شاد بکات، سەبوری و دڵنەواییی بە خێزان و خانەوادە و بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەی و سەرجەم هاورێ و دۆستانی ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
لاهور شێخ جەنگی