بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان ، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست . خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن و میهرەبان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان