سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین  و توێژەکانی ئامێدی کۆدەبێتەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ سنووری پارێزگای دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی گەیشتە قەزای ئامێدی.

ئەمرۆ شەممە 19/8/2023 “سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین  و توێژەکانی ئامێدی کۆدەبێتەوە و گوێ لە گلەیی و گازاندەی خەڵک دەگرێت”.

بەگوێرەی زانیاریەکان، سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەیدا لە لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کادیر و ئەندامانی پارتی و چین و توێژەکانی ئەو دەڤەرە کۆدەبێتەوە، سەرۆک بارزانی دەیەوێت لە نزیکەوە گوێ لە گرفت و داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە بگرێت.

بەرەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی وتی: “هاتنی سەرۆک بارزانی بۆ ئامێدی ئەوە دەگەیەنێت، کە ئەو دەڤەرە لای سەرۆک بارزانی بایەخی تایبەتی هەیە، بۆیە هەموو خەڵکی ئامێدی ئەمڕۆ حەز دەکەن بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی بکەن، بێگومان هاتنی دەبێتە مایەی گۆڕانکاری لە رووی سەقامگیری و ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر لەو سنوورە”.

گوتیشی: “سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین  و توێژەکانی ئامێدی کۆدەبێتەوە و گوێ لە گلەیی و گازاندەی خەڵک دەگرێت”.

ھەواڵی زیاتر