ئەمشەو هەینی 18-8-2023 لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە دکتۆر فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەحمەد جاسم ئەلئەسەدی وەزیری کاری عێراقی فیدڕال و شاندی یاوەریانکرد کە لە ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوبراو پێکهاتبوون.
لە گفتوگۆیەکدا جەخت لەسەر مەبەستی سەردانەکە کرایەوە کە بریتییە لە بەسەرکردنەوەی مەیدانی کەمپەکانی هەولێرو دهۆک، هەروەها سازدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕکردنی پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا.
شایەنی ئاماژە بۆکردنە هەریەك لە زەکیە سەید سالح بریکاری وەزرەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کاك مەریوان بەرێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتی بەغداو دڵشاد مەحمود بەرێوەبەری گشتی دیوان و مەریوان بەگۆك بەرێوەبەری گشتی بیمەو خانەنەشینی کرێکاران لە پێشوازیکردنەکەدا یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون