تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 641 هەزار و 566 کەسە و تا 16ـی ئەم مانگەش 147 هەزار و 983 دەنگدەریش زانیارییەکانی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ کردووەتەوە.

لەبارەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران رایگەیاند،تاوەکو 16ـی ئەم مانگە لە هەولێر 60 هەزار و 258 کەس و لە دهۆک 27 هەزار و 898 کەس و لە سلێمانی 59 هەزار و 827 کەس زانیارییەکانیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ کردووەتەوە.

راشیگەیاند، 22 هەزار و 971 دەنگدەری نوێ هەن کە لە هەولێر هەشت هەزار و 877 کەس، لە دهۆک پێنج هەزار 507 کەس و لە سلێمانی هەشت هەزار و 587 کەس و لەدایکبووی ساڵی 2005ـن و یەکەمینجارە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان دەکەن.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری رایگەیاند، لە هەولێر 93 هەزار و 944 کارت، لە دهۆک 98 هەزار و 111 کارت، لە سلێمانی 108 هەزار و 637 کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان دابەشکراون.

ھەواڵی زیاتر