ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/17 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەسەر پرسی مووچە و رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەموو ڕۆژی چوارشەممەیەک ئەنجامدەدرێت، بەڵام بۆ بریاردان لەسەر دابەشکردنی مووچە و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/17 پێشخرا.

ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدایە کە کە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی عیراق، بڕیاردرا بەغدا بڕی 320 ملیار دینار وەك بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران، ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

ھەواڵی زیاتر