ئەحمەد رەشید: رەنگە ناردنی 320ملیارەکە بکەوێتە سبەی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەنگە ناردنی 320ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەولێر بکەوێتە سبەی سێشەممە.

ئەحمەد رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەوپێیەی هێشتا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، نووسراوی بۆ بانکی ناوەندی عێراق نەناردووە، رەنگە ناردنی 320ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەولێر بکەوێتە سبەی سێشەممە.

ڕۆژی شەممە 15-08-2020 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد و رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بەغدا بڕی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دەستووری عێراق بنەمای چارەسەریی ھەموو کێشەکانە و ھەر رێککەوتنێک، دەبێت رەچاوی تایبەتمەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشت گەلانی عێراق بکات.

ھەواڵی زیاتر