دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی چەند‌ شوێنێک كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 6 دێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئەمرۆ دووشه‌م 14ی8ی2023، مووچەی خانه‌نشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

هەروەها سبەی سێشه‌ممە 15ی8ی2023 مووچەی  ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن،وه‌زاره‌تی  رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی كاره‌با،وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی،وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌.

ھەواڵی زیاتر