كونسولى ئه‌مه‌ريكا ماڵئاوایی لە نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2023/8/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه‌ وه‌ك كونسولى گشتيى ‏ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئيرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر كرد.‏

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ‌ ‏به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى له‌ ‏ماوه‌ى كاركردنيدا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى كردووه‌ بۆ بره‌ودان به‌ ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى ‏له‌ ئه‌ركى نوێدا بۆ خواست.‏

لاى خۆيه‌وه‌ ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى بۆ ئه‌و ‏ماوه‌يه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان كارى كردووه‌، سوپاسى نێچيرڤان ‏بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و ‏پشتگيرييان له ئه‌ركه‌كانى له‌ ماوه‌ى كاركردنيدا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتن و ‏پێشكه‌وتنى بۆ گه‌لى كوردستان خواست.‏

ھەواڵی زیاتر