دەقی داواکارییەکان:
بەهۆی ئەو شەپۆلەی گەرما کە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت تکایە ئەم ڕێنماییانە بە گرینگیەوە وەریگرن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک ….
١- ئاگاداری تەندروستی خۆت بە هەوڵبدە ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەویت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەتایبەت مندال و بە تەمەنەکان .
٢-ناوچە پیشەسازیەکان ئەوانەی کاری لەحیم و بڕینەوە و تۆرنە دەکەن ووریا بن لە گەرم بوونی ئامێرەکان .
٣- ئەوانەی کاری صبوغ و تەنەر و بەکارهێنانی بەنزین دەکەن هەولبدەن لە کاتی نیوەڕۆ کارنەکەن بۆ سەلامەتی خۆیان .
٤-ئەم کەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمۆبیل مەهێلن ( چەرخ ، بۆن ، معتر ، دەبەی ئاو،پاوەر بانک ) .
٥-لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر زەرور نەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ باش نیە بەتایبەت تەکسی و ئۆتۆمۆبیلە مۆدیل نزمەکان .
٦- تێکردنی بەنزین وگاز و غاز لە ئۆتۆمۆبیل لە کاتەکانی نیوەڕۆ هەلەیە .
٧- ئەو بارهەلگرانەی کاری گواستنەوەی بەنزین و گاز و غازی lpg دەکەن بەهیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نین بەڕۆژ کار بکەن تەنیا شەوان ڕێگە پێدراون .
٨- ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی غازی مالان دەفرۆشن باشترە لە دوای کاتژمێر یانزە کار نەکەن بۆ سەلامەتی گشتی .
٩- بەنزینخانەکان بەگشتی دەبێت زۆر ووریا بن لە کاتی هێنانی بەنزین و بەتال کردنی بۆ خەزانەکان .
١٠- گیزەر و ئامێری کارەبای زیاد لە مالەکەت بکوژێنەوە .
١١- هەولبدە لە کاتی نیوەڕۆ سەفەر و گەشت مەکە بۆ دەرەوەی شار .
١٢- مەلەکردن لە زێ و ڕووبارەکان مەترسیدارە تکایە مەلە نازانیت خۆت بە ئاو دامەدە و جەرگی دایک و باوکت مەسووتێنە .
١٣- فڕێدانی جگەرە لە جامی ئۆتۆمۆبیلەکەت لەوانەیە کارەسات بخولقێنێت .
١٤- مۆلیدەکانی گەڕەک ئاگاداری گەرم بوونی مۆلیدەکان بن .
١٥ – لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراو پەیوەندی بە ژمارە 115 بکە بۆئەوەی تیمەکان زوو بگەنە شوێنی مەبەست
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک ….
سەرکەوت کاڕەش
بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر