بافڵ تاڵه‌بانی، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پۆستێكی باڵا له سلێمانی به ڕه‌وتێكی سه‌له‌فییه‌كان ده‌به‌خشێت.
د.خالید ئه‌حمه‌د، برای عه‌بدوله‌تیف، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كراوەتە ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیيەکانی زانکۆی سلێمانی.
به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پێویسته هه‌رکەس ده‌بێته ڕاگر، لانیكه‌م 10 ساڵ خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێت و پێشتر پۆستێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌بردبێت و نازناوی زانستی له یارده‌ده‌ری پرۆفیسۆر كه‌متر نه‌بێت و پێشتر سزا نه‌درابێت. بەڵام خالید ئه‌حمه‌د، كه‌متر له پێنچ ساڵ خزمه‌تی زانكۆیی هه‌یه و پێشتر هیچ پۆستێكی نەبووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو سێ کەسەی مەرجی یاسایان تێدابوو ناویان بەرزکرایەوە هیچیان دانەنران.