9 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەسانی كەمدەرامەت رادەگەیەندرێت

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی فۆڕمی ئۆنڵاینەوە 9 هەزار شوقە بەسەر كەسانی كرێچی و كەمدەرامەت دابەش دەكات و گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش روونكردنەوەی لەبارەوە دەدات.

بەپێی راگەیاندراوێك، سبەی رۆژی سێشەممە 8ی8ی2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە رێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنڵاین، بۆ كەسانی کەمدەرامەت رادەگەیەنێت.

مەریوان حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن میدیای پارتی راگەیاند: “سبەی وردەكاریی تەواو رادەگەیەنین، كەسانی كەمدەرامەت دەتوانن بە شێوەی ئۆنڵاین فۆڕمی شوقەی نیشتەجێ بوون پڕبكەنەوە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “9 هەزار شوقەی نیشتەجێبوون، لە هەولێر و لە سۆران و سلێمانی و لە قەزا و ناحییەكان هەیە، ئەو شوقانە بە پێی چەند مەرجێك بەسەر كەسانی هەژار و كەمدەرامەت دابەش دەكرێن.”

ھەواڵی زیاتر