موقەدەمەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوللەی بەخۆیەوە ناوە

موقەدەمەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر کاریگەریی خواردنەوەی کحولی گوللەی بەخۆیەوە ناوە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: عەقید فواد زرار، موقەدەمی وەزارەتی پێشمەرگە “لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان” بە خێرایی خۆی بە شۆستەی شەقام و بارهەڵگرێکدا داوە و دواتر “بە چەکی کڵاشینکۆڤ گولـلەیەکی لە قاچی چەپی خۆی داوە،”

پۆلیسی ھەولێر راشیدەگەیەنێت بەڵگەکانی دادپزیشکیش پشتڕاستی دەکەنەوە کە “ئاراستەی گولـلەکە لە ناوەوە بۆ دەرەوەیە” و یەک قەوانی بەتاڵی کڵاشینکۆڤ لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە؛ دواتر تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانی لەدەستداوە

ھەواڵی زیاتر