نووسه‌رێكی شاری سلێمانی ڕەخنە لە كەمپینچییەكانی دەڤەرەكەی دەگرێت و پرسیار لەبارەی هۆكاری بێدەنگییان بەرامبەر بە ڕووداوی ”تەمومژاوی“ی گیان لەدەستدانی كاروان عەلی شامار دەكات.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 5ی ئابی 2023، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كە میدیاكانی سەر بە لاهوور جەنگی بە ڕووداوێكی تەمومژاوی وەسفیان كرد، كاروان عەلی شامار، مامۆستای زانكۆ و بەرپرسی راگەیاندنی لاهوور جەنگی گیانی لەدەست دا. پاش ڕووداوەكەش، هەرزوو بە شێوەی جۆراوجۆر بانگەشەی ئەوە كرا كە كاروان عەلی شامار بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە، هەرچەندە كۆمەڵێك گومانیش لەسەر هۆكاری دروستبوونی ڕووداوەكە هەبوون.
لەمبارەیەوە سووره مه‌رگه‌یی، نووسه‌ر و رۆشنبیری سنووری پارێزگای سلێمانی، گوتی: ”ئه‌و رووداوه‌ی كاروانی عه‌لی شامار تێیدا گیانی لەدەست دا، له هه‌ولێر بوایه، ئێستا كەمپینچییەكانی سلێمانی دونیایان ده‌هێنایه خواره‌وه و هه‌زار و یه‌ك سیناریۆی جۆراوجۆریان دروست ده‌كرێت، به‌ڵام چونكه له سنووری ژێر دەسەڵاتی ئەو حزبەیە كە خۆیان لە ژێرەوە پاڵپشتی دەكەن، هه‌موویان قفڵیان له‌ده‌میان داوه.“
ڕوونیشی كردەوە، یەكێتی چی بەرامبەر بە كوڕانی عەلی شامار نەكردووە؟ هەر لە هه‌ڕه‌شە، ڕفاندن، دوورخستنه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی، ”به 16 كه‌سەوە و بە به‌رچاوی كامێراكانه‌وه له هۆتێل لە براكه‌یان دا و لە خوێنیان گەوزاند، بەڵام كەمپینچییەكانی سلێمانی چونكه نایانه‌وێت باسی ئه‌و رووداوه بكه‌ن، یه‌ك كه‌سیان نه‌وێرا قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌تا كاروانی عه‌لی شامار گومانی زۆر خراوه‌ته‌وه سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی، كه‌چی كهمپینچییهكان بێ ده‌نگن و نا‌وێرن قسه بكه‌ن، ئه‌م رووداوه له هه‌ولێر بوایه هه‌زار و یه‌ك سیناریۆی جیاوازیان بۆ دروست ده‌كرد.“
گوتیشی: ”ئەو كەمپینچی و بەناو چالاكوانانەی مافی مرۆڤ و شتانە شەرم لە خۆیان ناكەنەوە، بەرامبەر بە كەیسی گوماناویی مردنی كاروان عەلی شامار وا بێدەنگن؟ چۆن دەكرێ كەسێك مردووە و هەموو لایەنەكان باس لە گومان و بوونی هەڕەشە لەسەر ژیانی دەكەن، كەچی لێكۆڵینەوەش لەو دۆسیەیە ناكرێ و وەك رووداوێكی بچووكی هاتوچۆ سەیر دەكرێ؟“