لە سلێمانی سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

بەتۆمەتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو ، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران .

لەساتی گەڕان و دەرچوونەكانی مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆناو بازاڕ و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار لەساتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینار و ژمارەیەكی زۆر كارتی هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت .

لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە منداڵێكی خاوەن نوسینگەكە هاوكاری تۆمەتباران بووە بۆ بڕینی نوسینگەكە .

لەئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار :
م،ك،ر لەدایكبووی 1986
پ،ر،ع لەدایكبووی 2001
ر،ع،ع لەدایكبووی 2001
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر