ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی ئابی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.
لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣- ٢٠٢٥ و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەکرێن.
بارودۆخی کارەبا و بەنزین لە هەرێمی کوردستان، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و لە تهوهرهی دووەمی کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوە دەکرێت.
لە تهوهرهی سێیەم و کۆتاییدا، پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و پرۆژەی خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە گفتوگۆ دەکرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری