شاندی تەکنیکی هەرێم و بەغدا تایبەت بە پڕۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبنەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەغدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت و گرنگ لەنێوان شاندی تەکنیکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز ئەنجام دەدرێت.

لای خۆشیەوە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبووەنەوەکەی ئەمڕۆ  گوتی، پێشتر گفتوگۆکان لەبارەی رەشنووسی یاساکە کراوە بەڵام لەگەڵ لیژنە تەکنیکییەکاندا، پێویستی بە بڕیاری سیاسی و یاسایی هەیە، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نوێنەرانی هێزە سیاسییەکان و شارەزایانی یاساییش ئامادە دەبن، بۆ ئەوەی بگەنە دەقی کۆتایی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز و دواتریش لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت و رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت.

ھەواڵی زیاتر