سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 40ـەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ “له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه، كه تاكه ڕێگه‌ى سه‌فرازى و سه‌ركه‌وتنمانه”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه، يادى چل ساڵه‌ى ئه‌نفالكردن و بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ و گه‌نج و پياو و پيرى بارزانى ده‌كه‌ينه‌وه كه كۆتاييى ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 له كۆمه‌ڵگه زۆرملێكاندا، بوونه قوربانيى تاوانێكى دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگيريى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق و ئيتر هه‌رگيز نه‌گه‌ڕانه‌وه.
به هه‌زاران خێزانى بارزانيى بێ ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌كانى قوشته‌په و به‌حركه و هه‌رير و سۆران و چه‌ند شوێنێكى ديكه، بێ باوك و برا و به هه‌زاران خانمى ڕووسوورى بارزانى، بێ مێرد مانه‌وه و ناچار بوون به ته‌نيا ڕووبه‌ڕووى چاره‌نووسێكى ناديارى سه‌خت ببنه‌وه و به‌رگه‌ى ده‌يان ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تى بگرن و بمێننه‌وه.
ئه‌وان بۆ منداڵه‌كانيان بوون به باوك، بۆ په‌يداكردنى بژێوى ژيان و په‌روه‌رده‌كردنيان، ئازار و سه‌ختى و ناخۆشيى زۆريان كێشا. به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و بێكه‌سييان گرت و به گيانێكى ئاڵنگارييانه‌ى به‌رزه‌وه، ڕووبه‌ڕووى ژيان بوونه‌وه و لێهاتووانه نه‌وه‌يه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزيان په‌روه‌رده كرد. ده‌ستى يه‌ك به يه‌كى ئه‌و دايكه ميهره‌بان و دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م.
ئه‌نفالكردنى بارزانييان وه‌ك هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كران، نه‌ك هه‌ر هێز و تينى گه‌له‌كه‌مانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى خاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو گيانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئيراده‌ى سه‌ركه‌وتن و ئازادى، لاى ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌گوڕتر كرده‌وه و به بڕوايه‌كى پته‌وتره‌وه به‌رده‌وامى به تێكۆشان دا.
له‌م ياده‌دا سڵاو و دروود بۆ قوربانييانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان ده‌نێرين و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. سڵاو و سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، له هه‌رير و باتاس و سۆران و له هه‌ر كوێ بوون، يارمه‌تيى خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى بارزانييان دا و په‌نايان دان.
هه‌ر له‌م ياده و له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى سه‌فرازى و سه‌ركه‌وتنمانه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان