بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 30/7/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەى گەرما یەک پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بە (1-2) پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 40پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
سۆران: 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى