مەسرور بارزانی پەیامێکی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان نارد

ئەمڕۆ سێشەممە 25 ی 7ی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان کرد بەبۆنەی چواردەمین ساڵیادی دامەزراندن و بەشداریکردنی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛

لە چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئومێدەوارم بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو حزب و هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوكار و هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لە سەر بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25 تەمووز 2023

ھەواڵی زیاتر