بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
کاتژمێر ٠٨:٤٤ خولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٥ پلە، قەزای کۆزان-ی پارێزگای ئادانای هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی بهرێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، لە قەزای کۆزان سەربە پارێزگای ئادانا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٥ پلە روویداوە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١١،٢٧ کیلۆمەتر روویداوە.
پارێزگاری ئادانا، سولەیمان ئەلبان، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: ”بەپێی ئامارە بەراییەکان هیچ دۆخێکی نەرێنیی نییە و بەدواداچوونەکانیشمان بەردەوامن”.