پلەی گەرما دادەبەزێت

سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما بەراود بە ئەمرۆ دادەبەزن.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەمڕۆ  یەکشەممە 23/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی، پلەى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکووک:  47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ :  45 پلەى سیلیزى
سۆران:  43 پلەى سیلیزى
گەرمیان :  47 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر