وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ژمارەیەک هەلی کار بۆ پارێزگای هەلەبجە رادەگەیەنێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

پالپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (2758) لە 10/7/2023 و فەرمانی وەزاری وەزەارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (1012) لە 17/7/2023 ، رایدەگەیەنێن كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریۆس) لە تایبەتمەندیەكانی (ژمێریاری،كارگێری،كۆمەلناسی) لە ڕەگەزی مێ و هەڵگرانی بڕوانامەكانی (بەكالۆریۆس، دبلۆم) بۆ پسپۆری (چارەسەركاری سروشتی) لە ڕەگەزی (نێر)، هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (چاودێر) لە ڕەگەزی (مێ) و بڕوانامەی (ئامادەیی) بؤ ناونيشاني (شۆفێر، پاسەوان) لە ڕەگەزی (نێر) و هەڵگرانی بروانامەی (ناوەندی، سەرەتایی) بۆ پیشەی ( كارگوزار) لە رەگەزی (مێ)، بۆ داینگەی حكومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ هەلەبجە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (20 بۆ 35) ساڵ بێت و دانيشتووى ناو شاری هەلەبجە بێت.

تێبینی / پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (3) رۆژ لە رێكەوتی 18/7/2023 تا رێكەوتی 20/7/2023.

لە ڕێگەی ئەم لینكەوە:

ھەواڵی زیاتر