سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەدواداچونیان بۆ پرسی “قاچاخ”ی خاڵە سنوورییەکان کردووە، لە ئەمڕۆوە قاچاخی لە خاڵی سنووری باشماخ ڕاگیراوە و پێویستە لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی تریش ڕابگیرێت.
عەلی حەمە ساڵح لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی”لە ئەمڕۆوە قاچاخی لە خاڵی سنووری باشماخ ڕاگیراوە و ھیوادارم نەکرێتەوە، ھەنگاوێکی باشە سوپاسی ھەموو ئەوانە دەکەین کە ھەوڵیانداو ھاوکاربوون. ھیوادارم نەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “پێویستە لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی دیکەش قاچاخی ڕابگیرێت و پێویستە گرفتی کۆمپانیاکان لە ھەموو خاڵە سنوورییەکان چارەسەر بکرێت، لێکۆڵینەوەیەکی وردمان بۆ سەرجەم خاڵە سنوورییەکان کردووە، ھەرچی گەندەڵی و قاچاخی و فێڵە دیاریمان کردووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە ئاسۆ قادر لەیل، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان رایگەیاند، رۆژانه شه‌ش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی له دهروازهكهیدا ده‌كرێت، بەشێوەیەک رۆژانه حەوت كۆمپانیا و هەشت قه‌پان پاره له شۆفێر و بازرگانان وه‌رده‌گرن و كه‌مترین داهات بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت دەگەڕێتەوە.
ئاسۆ لەیل وتی” ئەو كۆمپانیا و قەپانانە مۆڵەتیان پێدراوە تا رۆژانه مامه‌ڵه‌ی شۆفێران و بازرگانان ڕایی بكەن، ئەوانیش بڕی جیاواز پاره‌یان ل ێوهردهگرن و له‌و پاره‌یه‌ش كه‌مترین پشکی بۆ حكومەت دەگەڕێننەوە، به جۆرێك كۆمپانیا هه‌یه (١٠) دۆلار له هه‌ر بارهه‌ڵگرێك وه‌رده‌گرێت، ته‌نها (٢٠٪)ى ئه‌و پاره‌یه بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە و (٨٠%)ى بۆ كۆمپانیاكه‌یه. ئاماژەی بەوەشکرد ”رۆژانه له ده‌روازه‌كه‌وه، هێلكه و مریشك و دووگ و پیاز و خه‌یار و ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی یاسایی، مامه‌ڵه‌ی نایاساییان پێوه ده‌كرێت و بڕێكی زۆر داهاتی بۆ چه‌ند به‌رپرسێك لێوه په‌یدا ده‌كرێت“.