بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی قوربان، سهرۆك بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، تێیدا دهڵێت: پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
ههروهها له پهیامهكهی سهرۆك بارزانیدا هاتووه: لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.
مسعود بارزانی
27ی حوزەیرانی 2023