مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ كیریه‌كۆس میتسۆتاكیس ده‌كات.

مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا كە لە لاپەڕەی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوی كردووەتەوە نووسیویەتی، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی بەڕێز کیریاکۆس میتسۆتاکیس دەکەم بە بۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی وەکو سەرۆک وەزیرانی یۆنان.

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا بۆ سەرۆكوەزیرانی یۆنان دەڵێ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی کاری هاوبەشییی نێوانمان و پەیوەندییەکانی نێوان گەلەکانمانم، ئەولەویەتەکانمان یەکدەگرنەوە لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان و هاوبەشکردنی زانیاری.

ھەواڵی زیاتر