چەند ڕۆژێکە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە، گەڕێکی کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزب و لایەنەکان دەست پێ کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و دواتریش پارتی، داوای کردووە هیچ لایەنێک رێککەوتن و مامەڵە لەگەڵ لیستەکەی لاهور جەنگی نەکات.
دوێنێ یەکشەممە، شادومان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و کەسی نزیکی لاهور جەنگی رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لیستێکیان بەناوی (هاوپەیمانی گەل) دەبێت و داوای هاوپەیمانی لە هەموو لایەنەکان دەکەن.
بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکاندا داوای لێکردوون، بەدەم بانگەوازەکەی لاهور جەنگییەوە نەچن.