ئەمڕۆ دووشەممە 2023/6/26، لە سەیرانگای كونەماسی لەسنوری قەزای ماوەت، دوو كەس خنكان كە یەكێكیان عەرەبە و ئەوی دیكەشیان هەڵگری رەگەزنامەی نیپاڵییە.
بهڕێوهبهری سهنتهری فریاكهوتنی خێرای سلێمانی، رایگهیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دو شوێنی جیاوازدا دو كەس لە سەیرانگای كونەماسی خنكاون، لەماوەیەكی كەمدا تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە تەرمەكانیان دەربهێنن و لەئێستاشدا رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری.
بەگوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە خنكاوەكان خەڵكی نیپاڵەو لەكاتی مەلەكردندان خنكاوەو ئەوی دیكەشیان هاوڵاتیەكی عەرەبە و لەگەڵ خێزانەكەی رویان لە سەیرانگاكە كردبو، بەهەمانشێوە لەكاتی مەلەكردن خنكاوە.