سێ چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران
یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، “تیرۆریستەکان پلانیان هەبوو لە جەژندا پەلاماری خوێناوی لە کەرکووک ئەنجام بدەن”.
نەبیل عیسا یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ناوچەکانی دەوروبەری گوندی تورکئاڵان، پێکدادان روویداوە و تیایدا سەربازێک و سێ تیرۆریست کوژراون.
یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، جەختی لەوەش کردەوە، کە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن و لە ناوەوە و دەرەوەی شارەکەش رێوشوێنی ئەمنی توند دەگیرێتەبەر.
شایەنی باسە وێڕای تێپەڕینی زیاتر لە پێنج ساڵ بەسەر رووخاندنی رێکخراوەکە تا ئێستاش پەلامارەکانی داعش لەو ناوچانە بەردەوامن.