مامی خواناس: خواناس بێباوەڕبوو بەڵام بە مسوڵمانی مرد

مامێکی ئەو گەنجەی کە ناوی (خواناس)بوو و لە چەمچەماڵ کوژرا، بابەتێک لەسەر برازاکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێ: پێشتر خواناس بێباوەڕبووە، بەڵام دوای گەشتێکی بۆ ئیمارات، باوەڕی گۆڕاوە و نوێژی کردووە.

نازم گلی، مامی خواناس دەڵێ: پێشتر بە خواناسم وتبوو تۆ بێباوەڕیت و بمریت نوێژت لەسەر ناکەم، بەڵام ئەو بە مسوڵمانی مرد و نویژی مردووم لەسەر کرد.

دەقی نووسینەکەی مامی خواناس

برینمان قوڵە و … خوێی زۆریشی بەسەردا کرا

دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە برازایەکم بەناوی (خواناس وریا ) لەناو بازاڕی چەمچماڵ دەستڕێژی گولەی لێکراو کوژرا

هەمووان قسەو باسی زۆریان لەسەر کرد بۆچی کوژا ؟ لەسەر چی کوژا ؟ چۆن کوژرا ؟ هەر کەسەو دەیگەڕاندەوە بۆ هۆکارێک بەڵام زۆر بوون ئەوانەی ئەسلی بابەتەکەیان نەزانی و بە ئێستاشەوە ڕاناوەستن لە قسەکردن . من وەک مامی خواناس  بڕیارمدا بێدەنگی هەڵبژێر و هیچ وشەیەک نەنووسم تا ئەو کاتەی کەسی بکوژ دەستگیر دەکرێت ، دوای ئەوەی بکوژ دەستگیر کرا پاشان من قسە دەکەم .

خواناس ئەو گەنجەی کە هەر لە منداڵیەوە وزە و هێزێکی هەبوو لە زۆر بواردا شارەزا بوو ، چەن ساڵێک لەمەوپێش خواناس بیر و باوەڕی گۆڕا و فکرەی لەگەڵ ئیسلامدا جیاواز بوو باوەڕی بەخواداو پێغەمبەر و قورئان نەبوووو زۆریش دژایەتی دەکرد چەنها جار من قسەو گفتوگۆم لەگەڵ کردووە بەڵام سەرەنجام بێسوود بوو تەنانەت ڤیدۆ و نوسینیشی هەبوووو دژ بەئیسلام و خوداو قورئان و پێغەمبەرم د.خ

هەتا ڕۆژێک من دوای ئەوەی گەشتمە ئەو بڕیارەی وتم خواناس تۆ بمری من نوێژت لەسەر ناکم چونکە بێباوەڕی  بەڵام بریاری خودا زۆر جیاواز بوو دوای ئەوەی خواناس سەفەری وڵاتی ئیماراتیکرد بۆ کارکردن لە پاش گەرانەوەی شەوێک پێش کوشتنی هاتە ماڵی من هاوکات لەوکاتە بوو من توشی ئازاری ئەژنۆ ببوم هات و کۆمەڵێک گاڵتەو پێکەنینی لەگەڵ کردم سەیرم لێهات قەت وا نەمبینی بوو پاشان وتی مامە من لە ئێمارات نەخۆش کەوتم بەس خودا و دووعاکردنم منی گەڕاندەوە نەمردم ، وتی مامە تۆ ئەژنۆت وای لێهاتوە والله بویتە بە چاو و نەفەسەوە هیچ مکە تخوا دوعا بۆخۆت بکە چاکدەبیت . لەوکاتە من زۆر سەرم سووڕما وتم ئەی خوای چی ئەبیستم خواناس گۆڕاوە و لە فکری بێباوەڕی نەماوە و ئێستا تەواو باوەڕی بەخوایە و نوێژ دەکات ، ڕۆشت و ماڵی ئێمەی جێهێشت هاتم بەڕێی خەم بۆ خوارەوە بە حوکمی ئەوەی من ماڵم لە  قاتی دووەمە سوێنی خوارد وتی بەخوا مامە قاچت یەشێت هەڵناسی نایەی خوارەوە خواناس ڕۆشت منیش بانگی خێزانم کرد وتم وەرە خواناس خواناسی پێشوو نیە باوەڕی بەخوایە

من لەم دوونیاو ئەو دونیاش شایەتی بۆ ئەو دانیشتەنم دەدەم لەگەڵ خواناس کە گۆڕا بوو لەم قسەیەم بەرپرسم بەرامبەر خوای گەورە ، خواناس بە موسڵمانی مرد بەڵام خودا دەرفەتی نەدا بەهەمووان ڕابگەیەنێت کە خواناس خواناسی پێشوو نیە و چیتر دژیەتی خودا و قۆرئان و پێغەمبەر د.خ ناکات . هەر بۆیە من خۆم لە گۆڕستان نوێژی مردووشم لەسەر کرد . .

م. دەریا ناظم گلی مامی خواناسی کۆچکردو

ھەواڵی زیاتر