فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – یەرەکەی سەر بە پارتیی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە ناسنامە و وێنەی حەوت کەسی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەی تورکیا لە ناوچەی قامیشی شارباژێڕ لە نزیک چیای باڵۆسە کوژران کە زۆربەیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن.
قوربانییەکان
* سونگول دیلمان ناسراو بە (ئۆزگور کوردستان) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
* ئارەزوو مووحەمەدی ناسراو بە (بێریوان تاقەدار) لە 2016 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
* دۆزگین عومەر ناسراو بە ( رۆژبین گوڵناز) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
* ئەسرین خەلیل ناسراو بە (شیلان شۆڕش شاهۆز) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
* دیلان مەحموود ناسراو بە (وەژین دۆغان کوردستان) لە 2017 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
* فەرهاد خدر لەکی ناسراو بە (رێزان کوردستان) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
* مەدینە شێخۆ ناسراو بە (ئەیلەم جودی) لە 2018 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.