له‌ ماوه‌ی پێنج مانگدا 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌

له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان و پلانی گه‌شتوگوزار بۆ وه‌رزی هاوین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، جیا له‌و پلانانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ بۆنه‌ تایبه‌ته‌كان، ئێمه‌ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، به‌رده‌وام ستراتیژی درێژخایه‌نمان بۆ پێشوازی له‌ گه‌شتیاران هه‌یه‌.

دلێر محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بۆ وه‌رزی هاوین له‌ ئاستێكی یه‌كجار باشدایه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر گوتیشی: ئاسایش شاده‌ماری ره‌وتی گه‌شتوگوزاره‌، جیا له‌وه‌ش دروستكردنی هه‌ر ئاساكارییه‌ك بۆ گه‌شتیار هاندانه‌ بۆ بره‌ودان به‌م كه‌رته‌.

باسی له‌وه‌شكرد، له‌ پێنج مانگی رابردووی ئه‌مساڵ 500 هه‌زار و 937 گه‌شتیار سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كردووه‌، پێشبینی ده‌كه‌ین رێژه‌كه‌ بچێته‌ ئاستێكی باشتر.

له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پرۆسه‌ی خۆپارێزی له‌م په‌تایه‌، ره‌وتی گه‌شتیاری له‌هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردبوو، دوای هه‌ڵگیرانی رێككاره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه‌، خه‌ریكه‌ كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه‌ و گه‌شتیاران به‌ چڕی روو له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

ھەواڵی زیاتر