“ڕۆژانە شەش جۆر قاچاخچێتی لە پەروێزخان دەکرێت”

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد كە ڕۆژانە شەش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی لە سنوورەكەیان دەكرێت.

ئاسۆ قادر لەیل، سه‌رپه‌رشتیاری‌ ده‌روازه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان بە میدیای بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاندووە، رۆژانه‌ شه‌ش جۆر كاری‌ نایاسایی‌ و قاچاخچێتی‌ له‌ ده‌روازه‌كه‌یدا ده‌كرێت، بەشێوەیەک رۆژانه‌ حەوت كۆمپانیا و هەشت قه‌پان پاره‌ له‌ شۆفێر و بازرگانان وه‌رده‌گرن و كه‌مترین داهات‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ حكومه‌ت دەگەڕێتەوە.

ئاسۆ لەیل دەڵێ” ئەو كۆمپانیا و قەپانانە مۆڵەتیان پێدراوە تا رۆژانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ شۆفێران و بازرگانان ڕایی بكەن، ئەوانیش بڕی‌ جیاواز پاره‌یان ل ێوه‌رده‌گرن و له‌و پاره‌یه‌ش كه‌مترین پشکی بۆ حكومەت دەگەڕێننەوە، به ‌جۆرێك كۆمپانیا هه‌یه‌ (١٠) دۆلار له‌ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك وه‌رده‌گرێت، ته‌نها (٢٠٪)ى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە و (٨٠%)ى بۆ كۆمپانیاكه‌یه‌.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئاسۆ قادر دەڵێت: ”رۆژانه‌ له‌ ده‌روازه‌كه‌وه‌، هێلكه‌ و مریشك و دووگ و پیاز و خه‌یار و ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی‌ یاسایی، مامه‌ڵه‌ی‌ نایاساییان پێوه‌ ده‌كرێت و بڕێكی‌ زۆر داهاتی‌ بۆ چه‌ند به‌رپرسێك لێوه‌ په‌یدا ده‌كرێت“.

ئاسۆ قادر لەیل، سه‌رپه‌رشتیاری‌ ده‌روازه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان.

ھەواڵی زیاتر