لە بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دا، ئاماژە بە دەستگیرکردنی 5 تۆمەتباری بە كارهێنەری مادەی هۆشبەر کراوە.
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە ٢١/٦/٢٠٢٣ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: 5 تۆمەتباری بە كارهێنەری مادەی هۆشبەر دەسگیرکران، کە لەکاتی دەستگیر کردنی ئەم تۆمەتبارانە دەستمان گرت بەسەر كەلوپەلی بەكارهێنان و بڕێكی جۆراوجۆر لەمادەی هۆشبەر.