ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا .
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوا بخرێت و بکريتە قوربانی خواست و ئارەزووی هیچ هيز و لایەنێک بۆ دواخستنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر