له سنووری قه‌زای ئاكرێ حاڵه‌تێكی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون تۆماركرا كه هاوڵاتییه‌كه و كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2023، نێچیرڤان هه‌ركی وته‌بێژی ته‌ندروستی ئاكرێ رایگه‌یاند كه “ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینی كه‌سێك كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه وه‌كو گومانلێكراوی تای خوێنبه‌ربوون له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه، له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه”.
وته‌بێژی ته‌ندروستی ئاكرێ ده‌ڵێت: “به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه ناوبراو تووشی تای خوێنبه‌ربوون بووه”.
وتیشی: “ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه دانیشتووی شارۆچكه‌ی دینارته‌یه و كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵی كردووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “ئه‌مڕۆ ده‌رمانی پێویست دراوه به توشبووه‌كه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه”.
وته‌بێژی ته‌ندروستی ئاكرێ راشیگه‌یاند كه “له ماڵه‌وه چاودێری ده‌كرێت و ته‌ندروستیی زۆر باشه؛ زۆر باش نه‌بووایه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌مان نه‌ده‌كرده‌وه”.