عێراق و تورکیا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە

رۆژی 19ـی 6ی 2023 عێراق و تورکیا لە بەغداد کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

باسم محەممەد عەبادی، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی راگەیاندوە، رێککەوتن لەگەڵ تورکیا کراوە رۆژی 19ـی ئەم مانگە لە بەغداد کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی.

دەشڵێت: لە ماوەکانی رابردودا هەردولا پەیامیان بۆ یەکدی ناردوە لەسەر ئەوەی پێویستە لە زوترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە تایبەتەکانییەوە ئاشکرای کردبو کە کۆبونەوەی نێوان ئەو دو وڵاتە دەکرێت، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق هەواڵەکەی رەتکردەوە.

ھەواڵی زیاتر