ڕووسیا: دەستکرا بە دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕووسیا ڤاکسینەکەی بەرهەمهێنا.

لە سەر ڤاکسینەکە وڵاتی ڕووسیا رایگەیاندووە کە ڤاکسینەکەیان یەکەم تۆمارکراوی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە جیهان و لە کۆتایی مانگی ئابدا بەردەست دەبێت.

ڕەزامەندیدان لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە لە دوای قۆناغی سێیەمی بەرهەمهێنانی دەبێت، کە لەسەر هەزاران کەس تاقیدەکرێتەوە و ئەمەش بە قۆناغێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ رەزامەندی نیشاندانی وڵاتەکە لەسەر بەرهەمهێنانی هەر ڤاکسینێک.

ئەو ڤاکسینەی لە ڕووسیا بەرهەم دەهێندرێت ناونراوە “سپۆتنیک ڤی” وەکو وەبیرهێنانەوەیەک بۆ یەکەم سەتەلایتی یەکێتیی سۆڤییەت کە ئەو ناوەی هەبوو.

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دڵنیایی داوە لەوەی ڤاکسینەکە بێ زیانە و یەکێک لە کچەکانی ڤاکسینەکەی وەکو خۆبەخش لەسەر تاقیکراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر