تەرمی گەنجێك لەناو پاركێكی سلێمانی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێك لەناو پاركێكی شاری سلێمانیدا دۆزرایەوە. دەشڵێت، گەنجەكە “نەخۆشی دەرونی” هەبوەو خۆی و “بەپەت خۆی هەڵواسیوە.”

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگه‌یاند، “بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراین لە بونی تەرمێک لەنێو پاركێكدا لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، کە هاوڵاتییەکی بەرەگەز عەرەبە و تەمەنی 21 ساڵانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە “نەخۆشی دەرونی هەبوە و بە پەت خۆی هەڵواسیوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

دوای روداوەکە تەرمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوەو دواتر رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە

ھەواڵی زیاتر