ئورمیە : كۆڵبەرێكی كورد كوژرا
سوپایی پاسدارانی ئێران ،لە سنووری شاریی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار کراون.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ڕۆژی شەمە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە بەهۆیەوە كۆڵبەرێك كوژراوە و دوانی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو بەڵكانەی رێكخراوەكە لەسەر كوشتن و برینداركردنی كۆڵبەران تۆماریی كردووە، لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لە سنوورەکانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ئورمیە ٥ کۆڵبەر کوژراون.