سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایەکی عێراق سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندرا

دەسپاکی عێراق: سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگایەکدا سەپێندرا.

دەستەی دەسپاکی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتوە، دادگای تاوانەکانی ڕەسافە بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زیندانیکردنی 15 ساڵی بۆ سەرۆکی پێشوتری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەپێی مادەی 315ی یاسای سزادانی عێراق، کە ئەو تۆمەتبارە هەستاوە بە وەرگرتنی موچەی فەرمانبەرێکی لە ساڵی 2015 تا 2017 لەکاتێکدا ئەو فەرمانبەرە موڵەت بوە.

ھەواڵی زیاتر